وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی نوێ بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێل دەردەکات

لەبڕیارێکدا وەزارەتی ناوخۆ، مەرجی بونی ئێرباگ لە پشکنینی ساڵانەی ئوتومبێلدا دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە “سیستمی پەڕەشوت” دەکرێت بە یەکێك لە مەرجەکانی پشکنینی ساڵانەی ئۆتۆمبێل.

بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، لە 1ی کانونی یەکەمی 2020وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پشکنینی سیستمی ئێرباگ و پشتێنی سەلامەتی دەکرێتە یەکێک لە مەرجەکانی توندوتۆڵیی ئۆتۆمبێل.

هەر بە پێی بڕیارەکە، ” پێویستە کۆمپانیاکان لە ماوەی شەش مانگدا سیستمی پشکنینی ئێرباگ ئامادە بکەن و هەر کۆمپانیایەکیش لەو ماوەیەدا ئەنجامی نەدات مۆڵەتەکەی لێوەردەگیرێتەوە و بە بڕی 15 ملیۆن دیناریش غەرامە دەکرێت”.

Back to top button