وەزیری ئیتڵاعاتێ ئێران داوایەکی چاوەڕوان نەکراوی لە ڕێبەری ئێران هەیە

 

 

 

وەزیری ئیتڵاعات : ئەگەر ڕێبەری ئێران ئیزن بدات لە گەڵ ئەمریکا دەکەوینە دانووستانەوە .

 

سەید مەحمود عەلەوی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چووارشەممە لە وتارێکدا لە شاری ( قائیم شار ) بە ئاماژەدان بە گەمارۆ گورچوو بڕەکانی ئەمریکا لە سەر ئێران گووتی سەرکۆماری ئەمریکا ئێستا تێگەیشتووە کە گەمارۆکان هیچ کاریگەری ئەوتۆی لە سەر خەڵکی ئێران نابێت و بە پێچەوانەوە کۆمەڵگای ئێرانی یەک گرتووتر کردووە .

بە پێی هەواڵێ ئیرنا ، زمانحاڵی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران وەزیری ئیتڵاعات هاوکات گوتوویەتی ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێداچوونەوە بە گەمارۆکانی سەر ئێران بکات و کەمیان کاتەوە ، ئێمەش بە مەرجێک ڕێبەری گەورەمان ئیزنی لەسەر بێت دانووستان لە گەڵ ئەمریکا دەست پێدەکەیین .

عەلەوی هەروەها گوتوویەتی ئەگەریش هێرش بکرێتە سەر ئێران خەڵک لە ژێر فەرمانی ڕێبەریدا بەرگری لە وڵاتی ئێران دەکەن .

Back to top button