وادەی کۆبونەوەی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی دەستنیشان کرد و بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی پەرلەمانتاران کرد.

کەمێك پێش ئێستا ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمان بانگهێشتنامەیەکی د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی بڵاو کردەوە کە تێیدا بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان کراوە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ 2019/7/6.

ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (سێیه‌م)ی مادده‌ (18)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (10)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/7/6، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.ڤالا فرید ابراهیم

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

Back to top button