هەفتەی داهاتوو دهست به دابەشکردنی موچەی مانگی چوار دهكرێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتو دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵی فەرمانبەران دەستپێدەکات.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (خواكوڕك)ـی رایگەیاند، یەکشەممەی داهاتو دابەشکردنی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و سەرەتاش دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەكه ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی 2019/7/8 مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەکرێت، ڕۆژی سێشەممەش ڕێکەوتی 2019/7/9 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
سەرچاوەکە وتیشی، ڕۆژی چوارشەممە 2019/7/10 موچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە ٢٨ی ٥ی ٢٠١٩، مووچەی مانگی سێی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کراوە.