به‌په‌له .. پارتی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك
پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی و كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی كه به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه چۆڵی كردبوو، مه‌رجی هه‌یه و پێیوایه هێشتا ره‌وشه‌كه هی ئه‌وه نیه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاشكرا رایگه‌یاندووه، تاكو ره‌وشی سه‌ربازی و ئه‌منی كه‌ركوك راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی نه‌كرێته‌وه‌و هێزه میلیشیاكان كه‌ركوك جێ نه‌هێڵن، ئاماده‌نین وه‌ك هه‌ندێك حزب به‌ژێرده‌سته‌یی له‌كه‌ركوك بن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی (خواكوڕك) ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌وڵی زۆر دراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارتی بۆ شاره‌كه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان شكستی هێناوه‌و پارتی پێیوایه تاكو ره‌وشی ئه‌منی و سه‌ربازی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و میلیشیاكان كه‌ركوك جێ نه‌هێڵن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی (خواكوڕك) دووپاتیكرده‌وه، پارتی به راشكاوانه به حكوومه‌تی عێراقی وتوه، ئێمه به‌م شێوه‌ی ئێستا هه‌یه ناگه‌رێنه‌وه كه‌ركوك ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی شار له ده‌ستی پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و هێزی ئه‌منی پۆلیس و ئاسایش بیت، كۆتایی به حكوومی سه‌ربازی بهێندرێت.