شەش کارمەندی بەرگریی شارستانیی سۆران بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ بریندار بوون

 

ڕائید بەیار باڵەکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاشكرایكرد: “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/7/2019 ئاگادار کراینەوە کە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر ھەیە، بۆ بەھاناوەچوون و ھاوکاری، تیمێکی حەوت کەسیی بنکەی بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بەڕێ کەوتن، کەچی لە گەلی ئەشکەوت لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، بەھۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆلی تانکەرەکە، دووچاری ڕووداوی ھاتوچۆ بوونەوە”.

گوتیشی: “لەم ڕووداوەدا شەش کارمەندی بنکەی بەرگریی شارستانیی سۆران بریندار بوون، پاشان گەیاندرانە نەخۆشخانە، یەکێک لەم کارمەندانە بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر کرا”.

Back to top button