ئیسپانیا : نەوت هەڵگرەکەی ئێران لە سەر داوای ئەمریکا لە بەریتانیا ، ڕێگری لێ کراوە

جۆزێپ پورێل . سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا دەڵێت : دەستبەسەرداگرتن و ڕاگرتنی ئەو نەوت کێشەی لە ئێرانەوە ڕێ کەوتبوو ، لە دووای ئەوەوە هات کە ئەمریکا داوای لە بەریتانیا کردبوو رێی پێ بگرێت .
سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا کە وەک جێگری فدریکا موگرینی ، بەرپرسی ئێستای سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئەورووپا ناسراوە لە درێژەدا دەڵێت ، مادرید خەریکی لێکۆڵینەوەی تایبەتە لە سەر ئەو کەشتیە کە بزانێت ڕاگرتنی ئەو تا چەندە کاریگەری لە سەر یەکپارچەیی خاکی ئیسپانیا هەیە چوونکە وا وێدەچێت ئەم کەشتیە لە ئاوەکانی سنووری ئسپانیادا ڕاگیراوە ، ئیسپانیا دەسەڵاتی بەریتانیا بە سنوورە ئاویەکانی جەبەل تاریق بە فەرمی ناناسێت.
لە لایەکی تریشەوە وتەبێژی ترێزامای سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، سپاسی هێزەچەکدارە دەریاییەکانی دەکات و بە کردارێکی ئەرێنی دەزانێت کە بەرپرسانی جەبەل تارق بوێرانە دەستیان بە سەر ئەوکەشتیەدا گرتووە کە لە ئێرانەوە بەرەوە سووریا لە رێ دابووە .