رۆژی شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
د.ڤالا فرید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی، ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مه رێكه‌وتی 2019/7/6، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
به‌پێی حوكمی بڕگه (سێیه‌م)ی مادده (18)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره (10)ی ئاسایی، ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیَراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 2019/7/6، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.