سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی فه‌ڕه‌نسی كۆبووه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/858F7D70-386D-4015-9A88-D2B1CA42A82D.jpeg)
له دیدارێكی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فرانسوا سنود نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری سووریا و دۆمنیك ماس كونسولی گشتیی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان، سڵاو و ڕێزی ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسایان به نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و دووباره پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونیان كرد، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌یشیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسایان دووپات كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌تی له قۆناغه سه‌خته‌كاندا و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ڕه‌نسا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی سوریا، هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری، فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.