یەكگرتوو دەلێت ئەگەر بەدەستی كۆمەڵ نەبوبێت ئەوە بەدڵی كۆمەڵ بوو
خواكوڕك
پاش شەهید كردنی د.وشیار ئیسماعیل گۆڕان و كۆمەڵ هەموو بۆنەكانی نارەزایەتی حەڵكی كوردستان بۆ تیرۆر كردنی مامۆستا وشیار بەكار هێنا بۆ بەرژەوەندی حزبی و سیاسی خۆیان، بەشێوەیەك بەكاریان هێنا بۆنە و نارەزایەتیەكان وەك ئەوە وابوو هەنگوینیان دۆزیبێتەوە.
ئەندام پەرلەمانێكی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان، كەنەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لەسەر بەكار هێنانی تیرۆر كردنی شەهید د. وشیار ئیسماعیل دەلێت لەچەند رۆژی رابردوو هەندێك حزب وەك ئەوەی هەنگوینیان دۆزیبێتەوە، خوێنی مامۆستایان بۆ بەرژەوەندی سیاسی و حزبی خۆیان بەكار هێنا و دەلێت ئەو دیاردەیە ناشرینە چەند ساڵێكە كەوتۆتە ناو حزبەكان بێ گەرانەوە بۆ هەڵوێستی تازیەداری خانەوادەكە دەستیان بۆ خوێنی شەهید بردووە وەك كاڵایەك بۆ بەرژوەندی سیاسی خۆیان، ئەوەش پێمان دەلێت ئەگەر بەدەستی خۆیان نەبووە بەڵام بەدڵی ئەوان بووە ” چونكە بەكار هێنانی خوێنی مامۆستا وشیار بۆ بەرژەوەندی سیاسی لەم هەڵوێستەیاندا پشت راستمان دەكاتەوە بۆیە با رێزی برایانەمان بگرن و خوێنی مامۆستا بۆ مەبەستی سیاسی بەكار نەهێنن.
لەلایایەكی تر دیار ئیسماعیل برای (د.وشیار ئیسماعیل) دەلێت ئێمە پێشتریش هۆشداریمان داوە لەوەی تیرۆر مامۆستا بۆ بەرژەوەندی سیاسی و حزبی بەكار نەهێنرێت.
شایانی باسە لەم چەند رۆژەی رابڕدوو لەگەڵ تیرۆر كردنی مامۆستا وشیار ئیسماعیل كۆمەڵ و گۆڕان بۆنەی نارەزایەتی خەڵكی كوردستان لەمەر تیرۆر كردنی مامۆستا وشیاریان، بەكار هێناوە بۆ بەرژوەندی خۆیان بەشێوەیەك چ لەسەر ئاستی زانایانی ئاینی بۆنەكان بۆ بەرژەوەندی حزبی و سیاسی خۆیان بەكار هێناوە چ لەئاستی جەماوەر.