داعش بەرپرسیارەتی خۆی لە تەقینەوەکەی تونس ڕاگەیاند .
بە پێی هەواڵی ڕۆیتەرز ، لە زمان کەناڵی ( ئەعماق ) دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) بەرپرسیارەتی خۆی لە تەقینەوەی چەند رۆژ پێش لە پایتەختی تونس ڕاگەیاند .
بە گوتەی حکومەتی تونس ، لەم هێرشە خۆکوژیەدا کە لە پایتەختی ئەو وڵاتە ڕووی دا ، لە کاتێکدا بووە پۆلیس گەمارۆی تیرۆریستەکەی داوە ، ئەویش بە ناچار خۆی تەقاندۆتەوە بۆیە جیا لە کوشتنی خۆی خەساری گیانی بۆ کەسێکی تر نەبووە .