وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران هەواڵی دانوستان لە گەڵ ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە

 

 

 

پێوەندییە گشتیەکانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاند ، لە هەندێک لە ڕاگەیاندنەکاندا ، لە زمان مەحمود عەلەوی وەزیری ئیتڵاعات بڵاو بۆتەوە کە گۆیا ئەگەر ڕێبەری ئێران ئیزنی لە سەر بێت ، ئێمە دانووستان لە گەڵ ئەمریکا دەکەیین بەڵام ئەم هەواڵە دوورە لە راستیەوە  .

لە هەواڵەکاندا هاتبوو ، مەحمود عەلەوەی لە کۆبوونەوەیەکدا لە مزگەوتێکی شاری ( قائم شار ) گوتوویەتی ئەگەر رێبەری ئیزنی لە سەر بێت لە گەڵ ئەمریکا دانووستان دەکەیین .

 

بە پێی هەواڵی ئیرنا ، وەزارەتی ئیتڵاعات ڕایگەیاندووە ، ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و لەم کۆبوونەوەدا لە مزگەوتی جامعی قائم شار ، شتی وا نەگوتراوە .

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەی ئیتڵاعات دا هاتووە ، ئەو هەواڵانەی دەبنە هۆی دڵەراوکێ و دوو بەرەکی و گەرمی هەواڵی ڕاگەیاندنەوکانی جیهانی و دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی لێ پێچینەوە لە سەرچاوە هەواڵیەکەی دەکرێت .

Back to top button