حوسیەكان دەستدرێژی دەكەنە سەر ئافرەتە زیندانیەكان
ڕێكخراوی سام بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە جنێفە،ئاماژە بە مامەڵەی توندی حوسیەكان دەكات بەرامبەر ئافرەتە زیندانی كراوەكان
ڕێكخراوی سام تیشكی خستۆتە سەر دۆخی ئەو زیندانیانەو ئەوەی خستۆتە ڕوو كە چەكدارانی حوسی دەستدرێژی سێكسی بە كۆمەڵیان كردۆتە سەر زیندانیەكان و بەو هۆیەشەوە چەند ئافرەتێك خۆیان كوشتووە
ئەو ئافرەتە زیندانیانە لە لایەن تیمی سیخوڕی ئافرەتانی ناو هێزەكانی حوسی دەستگیر كراون و ڕۆژانە چەندین ئافرەت ڕەوانەی بەندینخانە دەكەن