وا بڕیارە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیده‌كانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان یه‌كلایی بکاتەوە
وا بڕیارە سبه‌ی هەینی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی کاندیدەکانی خۆی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونەوەکەی ئەنجام بدات .
هاوكات به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به میدیای سەر بەو حزبەی راگه‌یاندووه: له کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دواین ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دیاریكردنی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆستی وه‌زارەتەکانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئجێگەی ئاماژەیە رۆژی یەکشەممەی رابردووش، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەیەکی تری بەرێوە بردبوو ، لەو کۆبوونەوەدا ژمارەیەك پلانی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد، سەبارەت بە مەرج و چۆنیەتی دیاریکردنی کاندیدەکانی بزوتنەوەكه‌یان بۆ پۆستە کانی حکومەت.