جەمیل بایک: دوای لەدەستدانی چیای خواکوڕک، داوای دانوستانی ئاشتیانە لە تورکیا دەکات، دەڵێت هەڵەبوین

 

دوای ئەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەڵانی لە بارەی دەست پێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی ڕەتکردەوە، بڕیاری شەڕی درێژە پێدا دژ بەتورکیا، لە ئێستادا بەبێ رووبەڕووبونەوە، چیای خواکوڕکی کە بە قەڵای دووەمی پەکەکە دوای قەندیل دێت بۆ تورکیا چۆلکرد، پاشکستەکەی هاوسەرۆکی کەجەکە داوای ئاشتی لە تورکیا دەکات.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە وتارێکیدا بۆ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست دەڵێت:” ئێستا کاتی ئاشتییە لە نێوان کوردەکان و دەوڵەتی تورکیا، با ئەم ھەلە لەدەست نەدەین، پێویستە چارەسەرێک بۆ کێشە کۆن و دوورو درێژەکان بدۆزینەوە.
هاوسەرۆکی کەجەکە نایشارێتەوە کە ئەوانیش هەڵەیان هەیە و دەڵێت: ”ئێمەش ھەڵەمان کردووە. ئێمە لە ڕاستیدا ساویلکە بووین نەمانزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکەی ئاوا ئاڵۆز کە پەیوەستە بە چەندین تەحەددیاتی دیکە، دەبووایە ئێمە کارمان کردبا بۆ ھێنانە ناوەوەی سەرجەم ھێزە دیموکراتییەکانی تورکیا بۆ نێو گفتوگۆکان، پێمان وابوو چارەسەرکردنی کێشەی کورد تەنھا بە ڕێگەی دیالۆگە لەگەڵ پارتەکەی ئەردۆغان دەبێت.
جەمیل بایک لە وتارەکەیدا ئاماددەی حزبەکەی بۆ دانوستاندن لەسەر چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەی کورد لە ناو سنوورەکانی تورکیا، دەربڕی هاوکات دانیشی بەوەدا ناوە کە ”ئۆجەلان دانوستانکاری سەرەکییە“. دەشڵێت: ”ئێمە ھاوڕاین لەگەڵ سەرجەم ئەو خاڵانەی ئۆجەلان لە نامەکانی ئەم دواییەیدا ئاماژەی پێ کردوون.

Back to top button