پێشبیی دەکرێت کۆمەڵ پاشگری ئیسلامی لە ناوی حزبەکە بکاتەوە

 

دوای قوڵ بوونەوەی ناڕەزایەتیەکانی نێو کۆمەڵی ئیسڵامی و دەست لەکارکێشانەوەی ژمارەیەک سەرکردەی کۆمەڵ بڕیاربوو کۆنگرەی خۆی ببەستێت، بەڵام بەهۆی کێشەکانی کۆنگرە دووجار دواخراوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت کۆمەڵ پاشگری ئیسڵامی لە ناوی حزبەکەی بکاتەوە.
بایز عەزیز، بەرپرسی ئەنجومەنی قەڵادزێی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند:” لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجومەنی سیاسی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە دیاری دەکات، ئێستا کۆمەڵ لێژنەیەکی باڵای پێکھێناوە ئامادەکاری بۆ ڕێکارەکانی بەستنی کۆنگرەی چوارەم دەکات“.

ئەو بەرپرسەی کۆمەڵ ڕاشیگەیاندووە:” ئەگەر بمانەوێت کۆمەڵ بنکەی جەماوەری فراوان بێت دەبێت پاشگری ئیسڵامی لاببەین، چونکە لە ڕابردوودا دەوڵەت ھەبووە ئیسلامی نەبووە و پاشگری ئیسلامی بەکارھێناوە، بۆیە ئەگەر ئێمە ئەو پاشگرە لاببەین، مانای ئەوە نییە ھەر کەسێکی دیکە ئەگەر کاری ئیسلامی کرد و پاشگری ئیسلامی نەبێت، ئەو کەسە موسوڵمان نەبێت“.

هەروەها گوتیشی:” بە ئاسایی دەبینم ئەگەر کادیرەکانی کۆمەڵی ئیسلامی ڕازی بن بۆ فراوانکردنی حزبەکە پاشگری ئیسلامی لابدرێت.

Back to top button