هەواڵگری عێراق مەترسیدارترین بەرپرسی سەربازی ڕێکخراوی داعش دەستگیر دەکات

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی بەرپرسێکی سەربازی لە ڕێکخراوی داعش دەستگیر کرد و بە ” مەترسیدارترینیان ” ناوزەرد کرد

 

لە بەیاننامەیەکی دەزگای هەواڵگری هاتووە دەزگاکەمان توانی تیرۆرست ویسام سەراج کامل عەزاوی و ناسراوە بە ئەبو ریاز عەسکەری و بەرپرس بووە لە کەرتی ناحیەی عزێم لە ئۆپەراسیۆنێك دا لە قەزای دوبز  دەستبەسەر بکات

 

تیرۆرستی ناوبراو توومەتباری سەرەکیە لە هێرشەکانی ناحیەی عزێمی ساڵی 2014 و بەشداری کردووە لە چەندین کاری تیرۆرستی لە ڕفاندن و کوشتنی خەڵکی سڤیل لە ناوچەی ئەنجانە

Back to top button