ئەردۆگان لە نەتەوەیەکگرتووەکان تووڕەیە

 

ئەردۆگان لە ڕێکەوتنی نێوان هێزە کوردیەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان تووڕەیە و دەڵێ شەرمەزاریە

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند ووڵاتەکەی واژووی ڕێکەوتننامەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات ” هەسەدە ” و نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی قەدەغەی وەرگرتنی منداڵان لە نێو ڕیزەکانیان ڕەتدەکاتەوە و بە شەرمەزاری ناوزەرد کرود

 

ئەردۆگان پێی وایە هاوپەیمانی “هەسەدە ” کە زۆرینەیان چەکداری کوردن بەشێکن لە پارتی کرێکارانی کوردستان pkk ی قەدەغەکراو لە ووڵاتەکەی و گفتوگۆی نەتەوە یەکگرتووەکان و دانیشتنیان بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ڕێکخراوێکی تیرۆرستی وەکو ” یەپەکە و پەکەکە ” بە شێوەیەکی ئاوا فەرمی شەرمەزاریە

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نوسراوێکی ناڕەزایی ڕادەستی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد لە جنێڤ بەهۆی واژوو کردنی پلانێکی هاوبەش لەگەڵ ” هەسەدە ” و لەلایەکی دیکەوە نێردراوی دیبلۆماسی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەندی بە نێردراوی un بۆ سوریا ” گێر بیدرسن ” کرد و داوای ڕوون کردنەوەی لێ کرد

Back to top button