ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا شەهید بوونە، بە شەهیدی سەنگەر تۆمار دەکرێن
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بەهۆی جموجۆلی پەکەکە لەناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی ئەو ناوچانەی کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدانیش ڕایدەگەیێنێت، ئەو هاوڵاتیانە بەشەهیدی سەنگەر تۆمار دەکەین.
به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە:” ڕێککاری تۆمارکردنی ئەو هاوڵاتیانی بەر بۆردوومانی فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتوون لەناوچە سنوریەکان گیراوەتە بەر، ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه و مووچه‌خۆری حكوومه‌تن و له‌و بۆردومانانه‌دا ببنه قوربانی، به شه‌هیدی سه‌نگه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن، ئه‌وانه‌ش كه هاووڵاتین و له‌سه‌ر ره‌ز و باخی خۆیان به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه ده‌بنه قوربانی، ئه‌وا به شه‌هیدی هاووڵاتی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان تۆمارده‌كرێن.
هاوكات لیژنەی كاروباری شەھیدان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە:” لەکابینەی داهاتوو کار لەسەر ئەو یاسایانە دەکرێت کە کەمو کورتی تێدایە لەهەندێک برگەو ماددە”.
بەپێی زانیاریەکانی (خواکوڕک) لە دواین بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر بنكه و باره‌گاكانی پەکەکە ٦ ھاوڵاتی شەھید بوون، لە ناویاندا چواریان بە شەھیدی سەنگەر ھەژمار دەکرێن.