ئایه دهزانی جیاوازی نێوان پیاز و تهڕهپیاز چیه و سودیان چیه.؟
وهك ههموومان دهزانین پیاز لە سەرچاوەیەكی گرنگ پێكهاتووە كە كاردەكات بۆ زیادكردنی توانای جەستەیی مرۆڤ بۆ بەرگری كردن لە دژی نەخۆشیەكان، وە هەروەها دەتوانێت ئاستی شەكر لەناو خوێن هاوسەنگ بكات و بەرگریش لە ئەنفلوەنزا دەكات و سوودیشی بۆ پێستی دەم و چاوی مرۆڤ هەیە.”
پیاز دەوڵەمەندە بە گۆگرد كە دەبێتە هۆی بۆنێكی توندو بۆ تەندروستی لەش بەسودە.
- سودەكانی پیاز بۆ دڵ و دەمارەكان:
گۆگردی ناو پیاز رێگە لە مەیینی خوێن دەگرێت و ئاستی كۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت و خرۆكە سوورەكانی خوێن زیاد دەكات و بە گشتی رێگە لە نەخۆشی دڵ دەگرێت. - پیاز بۆ بەهێز بوونی ئێسك بەسودە:
- پیاز یارمەتی پتەو بوونی ئێسك دەدات، بەتایبەتی لەو ژنانەی كە بە تەمەنی بێ هیوایی گەیشتوون و لەم تەمەنەدا ئێسك لاوازتر دەبێت.
- تەڕە پیازێش هەمان سودەكانی پیازی هەیە كە بریتین لە:
ـ دابەزاندنی شەكری خوێن.
ـ دابەزاندنی كۆلیسترۆلی خوێن.
ـ دابەزاندنی پەستانی خوێن.
ـ رێگە گرتن لە گەشە كردنی شێرپەنجەی قۆڵۆن و شێرپەنجەكانی تر.