گروپێكى حه‌شدى شه‌عبى سه‌رجه‌م باره‌گاكانى خۆى له شاره‌كانى عێراق داده‌خات
گروپى سه‌رایا ئه‌لسه‌لام گروپێكى حه‌شدى شه‌عبییه و سه‌ر به ره‌وتى سه‌دره سه‌رجه‌م باره‌گاكانى خۆى له شاره‌كانى عێراق داخست.
لیژنه‌ى كاروبارى جه‌كدارى سه‌رایا ئه‌لسه‌لام سێ رێنمایى بۆ سه‌روكایه‌تى گروپه‌كه ناردووه له شاره‌كانى به‌غدا و كه‌ربه‌لا و باشوور تیایدا هاتووه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى له باره‌گاكان پابه‌ند بن به بڕیاره‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، هه‌روه‌ها له ماوه‌ى 10 ڕۆژ‌شدا به میكانزیزمێكى گونجاو سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانیان لێبسه‌نرێته‌وه و راده‌ستى حكومه‌ت عێراق بكرێت.
جێى ئاماژه پێدانه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا، هیزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ببنه به‌شێك له هێزه فه‌رمییه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ده‌ستبه‌ردارى هه‌موو ناویكى ناسه‌ربازى ببن و هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كه‌یدا هاتووه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌بێت وه‌ك به‌شێك له سوپاى عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و به فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیران و به ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جوڵه‌یان پێ بكرێت، هاوكات ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دابوو سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌رپه‌رشتى هه‌موو رێكخستنه‌كانى هێزه‌كه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى وه‌زیرانه‌وه ده‌ستنیشانده‌كرێت.