کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەبێتە ڕاهێنەر.!

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ، گەورە ئەستێرەی ٣٤ ساڵە یۆڤانتۆس ئەگەری هەیە لە دوای هەڵواسینی پێڵاوەکانی ڕوو لە ڕاهێنەریەتی بێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە هەواڵی وەرزشی کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە تاکوو ئێستا چەندین نازناو وەکوو پێج تۆپی زێڕین و پێنج نازناوئ قارەمانەتی لە لیگی قارەمانانی ئەورووپا بە دەست هێناوە ، لە ووتووێژ لەگەڵ مەجەلەی ” ئایکۆن ” لە ووڵامدانەوە بە پرسیارێک کە ” ئایا ئەگەری ئەوە هەیە کە  لە دوای کۆتایی هاتنی دەورانی یاریگەری ڕوو لە ڕاهێنەرایەتی دەکات یا خود نا ؟ ڕایگەیاند : ناتەانم ئەم ئەگەرە ڕەت بکەمەوە .

کریستیانۆ کە تاکوو ساڵ ٢٠٢٢ لەگەڵ باشگای یۆڤانتۆس ڕیکەوتننامەی هەیە ، لە یەکەمین وەرزی ئامادەبوونی خۆی لە یۆڤانتۆس ڕایگەیاند : دەبێ سادە و ساکار بی . دەبێ فێر ببی ، چوونکە هەموو شتێک نازانی ، ئەگەر ئێوە زیرەکن ، دەبێ لە بچووکترین شتەکان بۆ بوون بە وەرزشکارێکی باشتر ئیستیفادە بکەن . لە یۆڤانتۆس من بە باشی خۆم لەگەڵ دۆخە گۆنجاند و هەموو کەس بینییان کە خاڵی نێگاتیڤ دەربارەی من بوونی نییە .

Back to top button