ئیسپانیا و بەریتانیا لەسەر داوای ئەمریكا دەستیان بەسەر كەشتیەكی نەوت هەڵگری ئێرانی داگرت لە گەرووی جەبەل تاریق
دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاریدا كە لە چوارچێوەی سزاكانی سەر ئێران, فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە یەكسان بكات بەسفر, ئەمڕۆ بە هاوكاری بەریتانیا و ئیسپانیا, لەگەرووی جەبەڵ تاریق دەستیانگرت بەسەر كەشتیەكەی نەوت هەڵگری ئێران كە نەوتی بەرەو سوریا دەبرد.
لە راگەیێندراوێكدا هێزەكانی شاهانەی بەریتانیا رایانگەیاند شەوی رابردوو لەگەڵ هێزەكانی ئیسپانیا دەستیانگرت بەسەر كەشتیەكی نەوتهەڵگری ئێرانی كە نەوتی خامی بەرەو سوریا دەبرد, ئەمەش لە چوارچێ,ەی ئەو سزایانەی كە یەكێتی ئەورووپا بەسەر ئێرانیدا سەپاندووە”.
پەیوەست بەو هەواڵە جۆسیپ بۆریل هەڵسوڕێنەری كاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا رایگەیاند:” لەسەر داوای ئەمریكا كە داوایانكرد بەپەڵە دەست بەسەر ئەو كەشتیە دابگیرێت, چونكە ئەمە هەوڵێكە بۆ شكاندنی گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر تاران، ئێمەش هێزەكانمان لە ناوچەكە ئاگادار كردەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا و ئەمریكا توانیمان دەست بەسەر ئەو كەشتیە نەویتە دابگرین.