زیانەكانی میز راگرتن بزانە

میزكردن بەیەكێك لەو رێگایانە دادەنرێت كە لەش رزگاری دەبێت لەپاشەڕۆ و ماددەی زیان بەخش، پێكهاتەكانی بریتیە لە ئاو و خوێیەكان و ماددەی كیمیایی و گورچیلە ئەو ماددانە لەخوێندا دەپاڵاوێت.

بەشێوەیەكی گشتی ئەگەر مرۆڤ تەندروستی باش بێت ئەوا میز راگرتن كێشەكی مەترسیدار نابێت، بەڵام ئەگەر هەندێك نەخۆشی هەبوو وەك تێكچوونی كاری گورچیلە و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی میزەڵدان یاخود حاڵەتی دووگیان بوون، لەو كاتەدا میز راگرتن زیانی دەبێت، زیانەكانی میز راگرتن بریتیە لە.

زیادبوونی مەترسی توشبوون بە هەوكردنی رێڕەوی میزەڵدان، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی بەكتریای ناو میزەڵدان و تووشبوون بەنەخۆشی.

هەندێك كات میز راگرتن دەبێتە هۆی گەڕانەوەی میز بۆ گورچیلە و ئەوەش زیانی هەیە، هەروەها میز راگرتن دەبێتە هۆی بێ توانایی لەبەتاڵكردنی میزەڵدان لەدوای راگرتنی میز بۆ ماوەیەكی درێژ.

Back to top button