ئەیاكس گرێبەستێكی یۆڤانتۆسی رەتكردەوە

رۆژنامەی گیمین داجبلادی هۆڵەندی لە هەواڵێكیدا ڕایگەیاند كە ئیدارەی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی گرێبەستێكی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رەتكردۆتەوە كە پێشكەشی یانە هۆڵەندییەكەی كردوە لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی دی لێختی كاپتنی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی.

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە یانەی یۆڤانتۆس گرێبەستێكی بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەكە كردوە لەگەڵ كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە وردەكارییەكانی گرێبەستەكەدا، بەڵام ئیدارەی یانە هۆڵەندییەكە داوای 75 ملیۆن یۆرۆ دەكەن.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە شێوەیەكی فەرمی بۆ یانەی یۆڤانتۆس تەنها پەیوەستە بە كاتەوەو بە شێوەیەكی گشتی جیاوازی نێوان گفتوگۆكانی ئەو دو یانەیە هێندە زۆر نیە كە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانە یۆڤانتۆس پەكبخات و لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانەكە سورە لەسەر جێهێشتنی ریزەكانی یانەی ئەیاكس ئەمستردام.

لە كۆتایدا رۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان شكستی هێنا بە هۆی هاتنە ناوەوەی یانەی یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی دی لێخت و لەگەڵ ئەوەشدا هەر زو یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ئەو بەرگریكارە تەمەن 19 ساڵە كشاییەوە بەهۆی زۆری نرخەكەیەوە.

Back to top button