پۆگبا خواستی خۆی بۆ یانەی داهاتوی بە هاوڕێكانی راگەیاندووە

پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی یانەی مانچستەریونایتد یەكێكە لەو یاریزانانەی لە مێركاتری هاوینەدا ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت و لە ئێستاشدا ناوی ئەو یاریزانە بەهەردو یانەی یۆڤانتۆس و ریال مەدریدەوە دەبەسترێتەوە.

لە پرۆگرامی بەناوبانگی چیرنگیتۆی ئیسپانی باس لەوە كراوە كە پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا بە هاوڕیكانی راگەیاندوە كە دەیەوێت بچێتە یانەی ریاڵ مەدرید و لە ژێر سەرپەرشتی زینەدین زیدانی فەرەنسی درێژە بە یاریكردن بدات.

هەرچەندە ئەو یاریزانە دەیەوێت یاریی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بكات، بەڵام تا ئێستا چارەنوسی نادیارە بەهۆی ئەوەی كە كارگێڕی ریاڵ مەدرید نایانەوێت كار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بكەن و زیدانیش فشاری خستۆتە سەر سەرۆكی یانەكەی لە پێناو گواستنەوەی پۆگبا، بەڵام نرخی بەرزی ئەو یاریزانە بۆتە رێگر لەبەردەم زیدان و پێرێز ئامادە نیە لە پێناو گواستنەوەی پۆگبا ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

لە لایەكی دیكەوە مینۆ رایۆلای بەرێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانە نێوانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید باش نیەو بە پێچەوانەوە پەیوەندییەكی زۆر باشی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس هەیە.

Back to top button