ئه‌مرۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پێشنیازی یاسایی دەکات.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کراوە لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆ شەممە 2019.7.6ی پەرلەماندا ئامادە بن کە تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەکرێت.

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می ئه‌و پێشنیازه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1 – پێشنیازی یاساى مرۆڤسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان.
2 – پێشنیازی یاسای به‌ خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سنوورى شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.
3 – پێشنیازی یاسای هه‌موارى یاسای ژماره‌ (3)ى ساڵی 2009 یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.

1

Back to top button