بەپەلە .. یەکێتی دەیەوێ دەست بەسەر ماڵی محەمەدی حاجی مەحموودا بگرێت

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵ دەدات دەست بەسەر ماڵی کاکە حەمەدا بگرێت خانووی دایكی شەهید عەتا دەست بەسەر دا بگرێت”.

، بەرپرسی نووسینگەی محەمەد حاجی مەحموود  “موحسین تاڵب رەحیم” رایگەیاند، هەر کاتێك دۆخی سیاسی ئاڵۆز بووبێت و پەیوەندیی نێوان سۆسیالست و یەکێتی باش نەبووبێت، یەکێتی وەك ھێزێکی حکومڕانی ئەم سنوورە، گێچەڵی جۆراوجۆری بە کادیر و پێشمەرگە و سەرکردەی حزبی سۆسیالست کردووە.

هەروەها موحسین تاڵب رەحیم ڕوونیشی کردەوە کە تا ئەو کاتەی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی لە ژیاندا بوو، کێشەکە چارەسەر دەکرا، بەڵام ”ئەو برادەرانەی خوار مام جەلال، ھەمیشە کێشەیەکیان دەھێشتەوە بۆ فشاری سیاسیی خۆیان، بـۆ نموونە خانووی ماڵی دادە گەردە کە دایکی شەھید عەتا و شەھید پشتیوانە و خێزانی گەورەی محەمەدی حاجی مەحموودە، بۆیه‌ هەر جارە و بە بیانووێکەوە و وەك تۆڵەیەکی سیاسی، گرفتیان بۆ درووست دەکرێت، جارێکیان کارەبایان لێ دەبڕدرێ و جارێکیش ئاوی ماڵەکە دەبڕن. گوتیشی: ”حزبی سۆسیالیست لە کاتی ڕاپەڕیندا زۆرترین بارەگای بەعسی پاک کردەوە و زۆرترین بارەگاشی بۆ دامودەزگاکانی حکوومەت چۆڵ کرد.

ئەو بەرپرسەی نووسینگەی كاكە حەمە  ئاماژەی بەوە کردووه‌ کە ماڵێکی کاکە حەمە لە گردەکە بەرامبەر ئیدارەی گشتیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی هەیە کە پێشووتر بارەگای حزبی بەعس بووە و دواتر کاکە حەمە پاکی کردووەتەوە و لە ساڵی ١٩٩٣وە لەو ماڵە نیشتەجێیە، بەڵام ”لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو ئاگادارییەك بە واژۆی پارێزگاری سلێمانی نێردراوە کە داوای چۆڵکردنی خانووەکە دەکات، ئەمە یەکەمین جار نییە و هەر کاتێك دۆخە سیاسییەکە بە دڵی یەکێتی نەبێت، گێچەڵمان پێ دەکەن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌ نووسینگەی کاکە حەمە ئلشكرای ده‌كات، کە ئەوان ئامادە نین خانووەکە ڕادەست بکەن و پێشمەرگەکانمان قەبووڵی ناکەن تەنانەت ئەگەر هەموویان لەنێو ئەو خانووەدا کوژرابن“. گوتیشی: ئایا پۆلیس دێتە سەر خانووەکەی دایکی شەهید عەتا؟ ئەگەر هەر شتێک ڕووی دا لە نێوان پێشمەرگە و پۆلیسدا، ئەوان لێی بەرپرسن، ئەم قسانەی من هەڕەشە نییە، بەڵام ئەم خانەوادەیە پێشمەرگەیان لەگەڵدایە.

 

Back to top button