پاش پیتاندنی یۆرانیۆم .. ئێران ڕێژەی ئاوی قوڕسی کۆکراوە بەرزدەکاتەوە

 

 

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ” موجتەبی زوننور ” ڕایگەیاند ئێران ڕێژەی ئاوی قوڕسی کۆکراوەی لە ئاستی ڕێگەپێدراوی خۆی کە هاتووە لە ڕێکەوتننامەی ناوەکی بەرزتر کردووتەوە

 

ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانەکانی زوننور  گوتی ڕێکەوتننامەی ناوەکی ڕێگا بە ئێران دەدات نزیکەی 130 تەن ئاوی قوڕس کۆبکاتەوە بەڵام وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فڕۆشتنی ئاوی قوڕسی ئێرانی قەدەغە کرد ئەوەش بووە هۆی زیادکردنی ڕێژەی ئاوی قوڕسی کۆکراوەی ئێران

 

ئەنجوومەنی دادوەری ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ ووزەی ناوەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆبوونەوە دەربارەی پرۆگرامە ناوەکیەکەی ئێران ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پاش ڕاگەیاندنی ئێران بە بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی سەرەتایی 5% ئەمەش دەرچوونە لە بەندەکانی ڕێکەوتننامەی ناوەکی و بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە 2231

Back to top button