تۆمەتبارکردنی فەرماندەیەکی باڵای لەشکری بە سیخوڕی کردن

 

 

فەرماندەیەکی لەشکری  باڵای عێراق بە خیانەتکردن  و سیخوڕیکردن، بە عێراق  تۆمەتبار دەکرێت.

 

وەزیری بەرگری عێراق نەجاح شەمەری، فەرمانی دەر کردووە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ لیوا روکن مەحمود ئەلفەلاحی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، پێک بهێنن .

 

فەرمانی  وەزیری بەرگریی عێراق دوای ئاشکرا بوونی  تۆمارێکی دەنگی دێت، کە لەوێدا ئاماژە بەوە کراوە، لیوا روکن مەحمود ئەلفەلاحی سیخوڕیی بۆ دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (CIA) کردووە.

 

تۆمارە دەنگییەکە، کە گویا تێیدا لیوا روکن مەحمود ئەلفەلحی و سیخوڕەکەی CIA قسە دەکەن، لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە بڵاو کراوەتەوە.

Back to top button