حوسیەکان یارمەتی بۆ حزبوڵلا کۆدەکەنەوە

گەلی یەمن لە برسا دەمرێ و حوسیەکان 132 هەزار دۆلار کۆدەکەنەوە بۆ حیزبوڵلای  لوبنانی

 

میلیشیا حوسیە کوودەتاچیەکانی یەمەن بە دەیان ملیۆنیان کۆکردەوە بۆ ڕێکخراوی حیزبوڵلا ی لوبنانی کە ناوی هاتووە لە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتی،  ئێزگەی حوسیەکان لە سەنعای پایتەختی یەمەن ڕایانگەیاند 132 هەزار دۆلاریان کۆکردووتەوە بۆ ئەم ڕێکخراوە

 

نەتەوە یەکگرتووەکان پێی وایە بارودۆخی مرۆیی لە یەمەن خراپترین باروودۆخە لە جیهان و 85 % خەڵکی یەمەن پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە ،  کەمپینی یارمەتیەکانی حوسیەکان بۆ حیزبوڵلا لە کاتێك دا هاتووە کە حوسیەکان ئامادەنین مووچەی فەرمانبەرانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بدات بەڵام توانیان 30 ملیۆن ڕیالی یەمەنی بۆ پیشەسازی سەربازی تەرخان بکەن

Back to top button