ئێران هەڕەشە لە بەریتانیا دەکات
رۆژی پێنجەشەممەی رابردوو ، هێزەکانی سەربە دەریاوانی بەریتانیا لە نزیک سنوورەیاویەکانی هەرێمی گیبرالتاری سەر بە وڵاتی بەریتانیا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگردا گرت بە ئاڵای وڵاتی پانەماوە ، بەڵام کەشتیەکە هەڵگری نەوتی خاوی ئێران بوو.
کەشتییەکەبە نایز بوو نەوتەکە بگەێنێتە وڵاتی سووریا، ئەو شێوە بازرگانیەش بە هۆی جەنگی ناوخۆیی سووریاوە لە لایەن یەکێتی ئابڵووقەی خراوەتە سەر.
موحسین رەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران ، لە تویتێکدا نووسیویەتی: “ئەگەر بەریتانیا لەم هەڵوێستەی پەشیمان نەبێتەوە ، بەرپرسانی هێزی لەشکری ئێران وەڵامیان دەبێت و کەشتییەکی نەوت هەڵگری بەریتانی دەستبەسەر دەکەن”.
بەرپێی بڕیار بەریتانیا بۆ ماوەی 14 رۆژ ئەو کەشتییە لای هێزەکانی ئاسایشی دەریایی ڕادەگرێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکاتو دڵنیا بێت لەوەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپای پێشێل نەکردووە .