ئەردۆگان و پۆتن بە تەلەفۆن ڕاوێژ لە گەڵ یەکتر دەکەن

 

 

رەجەب تەییب ئەردۆگان و ڤلادمیرپۆتن  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا  رەوشی ناوچەكەیان تاوتوێ  كرد ،یەک لە تەوەرەکان باسی ئالۆزی ڕەوشی لیبیا.

 

بە گوێرەی راگەیاندراوەکانی تورکیا ، پۆتن و ئەردۆگان تیشكیان خستۆتە  سەر رەوشی ناوخۆی لیبیا و، لەوروەوە زانیاریان ئاڵ و گۆڕ کردووە بیریان لە چارەسەری کردۆتەوە

 

بە پێی زانیاری میدیاكانی توركیا، لەم پەیوەندییەدا رەوشی ناوخۆیی سووریاش باس کراوەو ، بارودۆخی ئیدلیب گرنگترینیان بووە ، چوونکە  روسیا بە نیازە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تێدا ئەنجام بدات.

Back to top button