خۆکێشانی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریکا بە باڵندەیەکدا ، کێشەی دروست کردووە

 

 

 

فڕۆکەیەکی جەنکی ئەمریکی لە جۆری ” ئی 10 ساندربۆلت ” بە هەڵە بۆمبی مەشقی لە سەر ویلایەتی فلۆریدا  خستە خوارەوە ، ئێستاش هێزی ئاسمانی ئەمریکی لە گەڕان بەردەوامە بە دوای ئەم بۆمبانەدا

 

لە بەیاننامەیەکی هێزی ئاسمانی ئەمریکادا  هاتووە فڕۆکەکە پاش ئەوەی خۆی کێشا بە باڵندەیەك 3 بومبی لە جۆری ” بی دی یو 33 ” خستە خوارەوە بە بێ مەبەست و ئەم بۆمبانە ناتەقێتەوە تەنها بۆ مەشقە و درێژیەکەی 575 ملیمە و کێشی 11 کیلۆگرامە و بەکار دێت بۆ لێکخشان لە بۆمبی جۆری مارك 82 ( M1a – 82 ) وکێشی نزیکەی 227 کیلۆگرامە

 

لە ڕاپۆرتەکان دا هاتووە بۆمبەکانی مەشق لە شوێنێکی نزیك لە ڕێگای خێرا 129 نزیك لە سوانی سپرینگز لە باکووری وولایەتی فلۆریدا کەوتووتە خوارەوە وتا ئێستا هیچ زیانێکی نەبووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە

Back to top button