بۆڵتون پلانی داهاتووی ئەمریکا له هەمبەر ئێران ئاشكرا ده‌كات

جۆن بۆڵتون، راوێژكاری ئاسایشی نشتیمانی ئه‌مریكا ئاشکرای دەکات ، واشنتۆن پێداچوونه‌وه بەو بڕیارەدا ده‌كات، كه بۆ لێ‌خۆش بوونی ژماره‌یه‌ك وڵات بۆ بازرگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ریكردبوو.
بۆڵتون له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ( برەیید بێرت) ڕایگەیاند ، ئه‌و رێكارانه‌ی واشنتۆن وه‌ك وه‌ڵامێکن بۆ ئه‌و سنوور بەزاندی ئێران، لە بوواری پیتاندنی یۆرانیۆم.
بۆڵتون گوتی: “پێشتر له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مریكا لێخۆشبوونی بۆ 7 وڵات ده‌كردربوو، كه ده‌توانن له هه‌ندێ بوواری تایبەتدا لە بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بن، دواتر ئه‌و ژماره‌یه بۆ 5 وڵات كه‌مكرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی پێشێلكاریانه‌کەی ئەم دوواییانەی ئێران ، به تایبه‌ت كه رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی لە یاسای ڕێکەوتنی ئەتۆمی لایداوە ، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ وڵاتێك بوێری مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات”.
بۆڵتون دووپاتیكرده‌وه، “جیاوازی نێوان حکومەتەکەی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و باراك ئۆبامای پێشخۆی لەوەدایە ، ترەمپ رێگه به‌وه نادات ئێران لە بەرنامە ئەتۆحمیەکی بەرەوە پێشتر هەنگاو بنێت “، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد ، “تاران رێز له بڕیارنامەی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ناگرێت و لە ئامانجەکانی خۆی بۆ وەده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی پاشگه‌ز بوونەوەی نییە “.