یەکێتی ناوی کاندیدانی بۆ نێو حکومەت دیاری کرد، لە دوو ڕۆژی داهاتوو ناوەکان ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دەکەن

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەمەبەستی دیاری کردنی کاندیدانی حکومەت بۆ کابینەی نوێ کۆبوویەوە، دوای کۆتاهاتنی کۆبوونەوەکە ڕایانگەیاند دیاری کردنی کاندیدانیان بۆ نێو حکومەت کۆتایی هاتووە.

بەپێی زانیاریەکانی (خواکوڕک) رێواس فایەق، وەك سەرۆكی پەرلەمان، قوباد تاڵەبانی، بۆ جێگری سەرۆكی حكوومەت و جەعفەر شێخ مستەفا، وەك جێگری سەرۆكی ھەرێم، حەمەی حەمە سەعید، وەك وەزیری رۆشنبیری، شۆڕش ئیسماعیل وەك وەزیری پێشمەرگە و دكتۆر دارا ره‌شید وەك وەزیری خوێندنی باڵا یەكلاكراونەتەوە.
هەروەها خواکوڕک زانیویەتی یەکێتی لە چەند ڕۆژی داهاتوو ناوی کاندیدانی ڕادەستی سەرۆکی ڕاسپێردراوی ئەنجومەنی وەزیران دەکات.

Back to top button