ناوی وەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ بخوێنەوە

بزووتنەوەی گۆڕان پرۆسەی یەكلاكردنەوەی كاندیدانی خۆی كۆتایی پێ هێناو بڕیارە  هەر ئەمڕۆش ناوی كاندیدەكان رادەستی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بكات.

“خواكوڕك” له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زانییویه‌تی، “دوای ئەوەی عومەری سەید عەلی  رێكخەری گشتی سەرپشك كرا لەیەكلاكردنەوەی ناوی كاندیدەكان بەم شێوەیە ناوی كاندیدەكانی یەكلاكردەوە – جەلال جەوهەر، یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەت بۆ كاروباری چاكسازی – مستەفای سەید قادر، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان – ئاواتی شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری – كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی”.

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتیمانی وتیشی ” تەنیا پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كەبەركەوتەی گۆڕانە لەم كابینە تائێستا یەكلانەكراوەتەوە، بەڵام ئەگەرێكی زۆرە چالاكی موهەندیش بۆئەم پۆستە یەكلابكرێـتەوە”.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد” تائێوارەی ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان بەربژێری سەرجەم ئەو وەزارەتانە یەكلادەكاتەوە، كەئیستیحقاقی گۆڕانن و چاوەڕێش دەكرێت هەر ئەمڕۆ ناوی بەربژێرەكان رادەستی  مەسرور بارزانی كاندیدی راسپێردراو بۆسەرۆكی حكومەت بكات”.

Back to top button