ئەمریکا داوای لە ئەڵمانیا کرد هێزی پیادە ڕەوانە بکات بۆ پشتگیری کورد لە سوریا
وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە ئەڵمانیا کرد پشتگیری لە جەنگی دژی داعش بکات وهێزی پیادە بنێریت بۆ پشتگیری هێزەکانی سوریای دیموکرات کە کورد ڕابەرایەتی دەکات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.
جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سـوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەیەوێت حکومەتی ئەڵمانیا هێزی مەشق و شارەزایانی لۆجستی و کرێکاری تەکنیکی لە یوندەسفێر ( سوپای ئەڵمان ) ڕەوانەی سوریا بکات بۆ جێگرتنەوەی شوێنی سەربازە ئەمریکیەکان.