په‌كه‌كه‌ بە جلی پاسه‌وانی سنوور چه‌كدارانی خۆی له‌ گه‌رمیان كۆده‌كاته‌وه‌

په‌كه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانی خۆی له‌ سنووری گه‌رمیان كۆده‌كاته‌وه‌ و جلوبه‌رگی پاسه‌وانی سنووریان له‌به‌ر ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیایه‌كان، زیاتر له‌ ١٠٠ چه‌كداری په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی (خۆرنه‌وه‌زان) له‌ سنووری شارۆچكه‌ی خورماتوو له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كۆكراونه‌ته‌وه‌ و تاوه‌كوو ئێستا نازاندرێت مه‌به‌ست له‌ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ چییه‌؟

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ سەباح محەمەد، بەرپرسی ناوچەی کفریی پارتی ڕایگه‌یاند: “١٠٠ بۆ ٢٠٠ کەس دەبن و جلی پاسەوانی سنووریان پۆشیوە”.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێزه‌كه‌ ڕێگرییان له‌ هه‌ندێك خه‌ڵك كردووه‌.

Back to top button