بە ووشەیەکی فەرمی .. شاجوانی پێشووی عێراق : بەرژەوەندیە هاوبەشەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل زیاترە لە میلیشیا تیرۆریستیەکان
نوێنەرێکی پێشووی عێراق بۆ پێشبڕکێ شاجوانی جیهان سەرکۆنەی ووڵاتانی عەرەبی کرد بۆ ڕەخنە و ناڕەزاییەکانیان دژی ئیسرائیل و گوتی دوژمنایەتی دەوڵەتی جووەکان لە بنەڕەت دا دوژمنکاریە بەرامبەر تیرەی سامیەکان
خێزانی سارە عێدان ناچاربوون عێراق جێ بهێڵن پاش بڵاوبوونەوەی ووێنەیەکی سارە لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان لەگەڵ نوێنەری ئیسرائیل ” ئادار گندلسمان ” لە پێشبڕکێ شاجوانی جیهان ساڵی 2017 لە لاس فیگاس لە کاتێك دا عێراق دان بەبوونی ئیسرائیل نانێت
سارە گوتی ململانیەکانی عەرەب و ئیسرائیل ناکۆکی سیاسی ڕاستەقینە نیە ، بۆ کەس باسی ڕێکخراوی تیرۆرستی حەماس ناکات لەحەفتەیەك دا 700 ڕۆکێتی ئاراستەی هاوڵاتیە سفیلەکانی ئیسرائیل کرد ؟ ولە غەزە خەڵکی کردە قەڵغان دژی ئیسرائیل ، دەبێ ووڵاتانی عەرەبی بزانن بەرژەوەندیە هاوبەشەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل زیاترە لە بەرژەوەندیەکانیان لەگەڵ میلیشیا تیرۆرستیەکان