سه‌رۆكی پارتێكی كوردی كوژرا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند ، ئەندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) لە ئۆپەراسیۆنێکدا کوژراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هیچ زانیارییەکی لەوبارەوە بڵاونەکردووەتەوە.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی دیار غەریبی توركیا بڵاویكردۆته‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) و هێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا، دیار غه‌ریب، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كه‌جه‌كه له پێچه‌كانی ناوچه‌ی كورته‌كی سنووری ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به ڕانیه له پارێزگای سلێمانی، كوژراوه.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له قه‌ندیل ئه‌نجامدراوه و ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه له قه‌ندیل به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه بكرێته ئامانج و جه‌ختكراوه‌ته‌وه لەوەی دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د رۆژی پێنجشه‌ممه 27-6-2019 له لۆفەکانی كورته‌ك كراوه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه تاوه‌كوو ئێستا میدیاكانی په‌كه‌كه هه‌واڵی كوژرانی دیار غه‌ریبیان پشترٍاست یان رٍهت نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی رٍابردوودا چه‌ندان جار هه‌واڵی كوژرانی سه‌ركرده‌كانیان كه له میدیاكانی توركیاوه بڵاو كرابێته‌وه، رٍاستهوخۆ رٍهت كردووه‌ته‌وه.
دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د ناسراو بە هه‌ڵمه‌ت دیار
– ساڵی 1973 لەناوچەی قەرەداخ لەدایکبووە
– کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواوکردووە
– ساڵی 1992 په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه كردووه
– لە ساڵی 2008 بووەتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە)
– ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)ـیە
–