کۆتایی مۆڵەتی 60 رۆژە ، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سەروی 3.67 لە سەت دەست پێدەکات

 

 

 

لە دووای تەواو بوونی مۆڵەتی 60 رۆژەی ئێران بۆ یەکیەتی ئەورووپا ، تاران ڕایگەیاند پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی دەباتەوە دۆخی ساڵی 2015

ئەمرۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی عەلی ڕەبیعی ، وتەبێژی حکومەت ، عەبباس عێراقچی جێگری بەرپرسی سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و هەروەها بێهروز کەماڵوەند ، وتەبێژی ناوەندی ئەتۆمی ئێران ، هەنگاوی پاشەکشەی دووهەمی ئێرانیان لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند ، هاوکاتیش ڕایانگەیاند ئێران بەرەوە قۆناغی سێهەم و دەرچوون لە بەشەکانی تری ڕێکەوتنی ئەتۆمیش ئامادەیە .

بێهروز کەماڵوەند بە ئاماژە دان بە مۆڵەتی 60 رۆژەی ئێران بە ئەورووپا گووتی : هەنگاوی دووهەم بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆمار بووە ، ئەو ئاڵ و گۆڕانەش کە پێک دێن بۆ زانیاری رادەستی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمی دەکەینەوە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ سەروی3.67 بەرز دەکەینەوە و لەوانەیە تاسبەی کەنوێنەرایەتی ئاژانس دەگاتە تاران پیتاندنی لە ڕێژەی دیاریکراو چووبێتە سەرتر .

Back to top button