سەرۆک کۆماری فەڕەنسا باس لە ڕێکارێکی مەترسیدار دەکات کە دەتوانێت ئێران بەچۆک دابێنێت

 

 

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا: نامانەوێت جارێ سیاسەتی ( پەلەپیتەکە ) لە دژی ئێران بگرینە بەر

 

کاتژمێرێک لە دوای ئەوەی ئێرن ڕایگەیاند ڕێژەی دیاریکراوی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم تێدەپەڕێنێت ، سەرکۆماری فەڕەنسا ئەم کردارەی ئێرانی مەحکوم  کرد ، هاوکاتیش ئیسرائیل ئەو کارەی ئێرانی بە زۆر ەترسیدار وەسف کرد.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوی کۆشکی ( ئەلیزە ) ئەم هەڵویستەی ئێران پێشێلکردنی یاساکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمییە .

سەرەڕای ئەوە سەرکۆماری فەڕەنسا ڕایگەیاند ، ئێستاش نامانەوێت سیاسەتی ( پەلە پیتکە ) بگرینە بەر لە دژی ئێران .

 

بە پێی یاسای  ناسراو بە “پەلە پیتکە ” واتە بە خێراییەکی زۆر ، وڵاتانی واژووکەری ڕێکەوتنی ئەتۆمی دەتوانن داوا لە سەر ئێران تۆمار کەن و زۆر بە زوویی بیگەێننە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئەوەی هەموو گەمارۆکانی نێو دەوڵەتی بگەڕێننەوە بۆ سەر ئێران

Back to top button