شێخ جەعفەر: بە هیچ شێوەیەک پەکەکە دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان لەبەر چاو ناگرێت
فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگەی کوردستان ، شێخ جەعفەر مستەفا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی : هێزەکانی پەکەکە تەنیا بەرژەوەندی سیاسی خۆیان لا گرینگەو بە لەبەر چاو نەگرتنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان بوونەتە هۆی ئەوەی بەشێکی بەرچاو لە گوند نشینە سنووریەکانی هەرێم ماڵ و حاڵی خۆان جێ بهێڵن .
شێخ جەعفەر، کە لە ئێستادا کاندیدی حزبەکەیەتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم ، سەبارەت بە و دەنگۆیانەی کە گۆیا پارتی و یەکێتی هاوکاری هێزەکانی تورکیا دەکەن بۆ لێدانی پەکەکە ڕایگەیاند ، ” ئێمە سەردەمی شاخمان تێپەڕاندووەو، پەرلەمان، کابینەی حکومەتی سەرۆکایەتیمان هەیەو و دەبێت لەو چوارچێوەی ڕێکاری دیپلۆماسیەتی جیهامیدا هەنگاو بنێین . ئەو تۆمەتانەش بە تەواوی بێ بنەمان .
“.
جەعفەر هەروەها دەڵێت :هێزەکانی پەکەکە تەنانەت رەچاوی ژیانی گوندنشینە سنوورییەکانیان نەکردووە ونایکەن ، بوونی ئەوان لەو ناوچانە کە هیچ زەرورەتێکی نییە بۆتە هۆی کێشەی تایبەت بۆ گوند نشینان .