پەكەكە: یەكێتی تۆمەتبار دەكات بەسیخوری و بەكوشتدانی سەركردەیەكی

دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە سەركردەیەكی پەكەكەیان لە لۆفەكانی كورتەك لە ناوچەی قەندیل كردۆتە ئامانج، پارتی كرێكارانی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیاندراوەكەدا رایگەیاندووە دیار غەریب سەرۆكی پارتی چارەسەری پێشوو و ئەندامی كۆنسەی كۆماجڤاكێن كوردستان گیانی لەدەست داوە بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی توركیا”.

هەر لە راگەیاندراوەكەی پەكەكەدا هاتووە، كوشتنی دیار غەریب گورزێكی كورشندەیە لە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە و دەلێت چونكە ئەندامی كارایی لێژنەی ناوەندی پەكەكە بووە و وەهەروەها ئەندامی لێژنەی سەرۆكایەتی كەجەكە بووە بۆ ماوەی 25 ساڵ لەرێزی پەكەكەدا خەباتی كردووە”.

هەروەها پەكەكە بەناراستەوخۆ یەكێتی تۆمەتبار دەكات و دەلێت ئەو هێرشە بە پیلانگێری و بەكرێگیراوانی دەوڵەتی توركیا لە باشوری كوردستان و دەزگایی میت رێكخراوە”.

پارتی كرێكارانی كوردستان هەر لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بە تۆڵەكردنەوە دەكات و رایدەگەێنێت، كە ئەو تاوانە بەئاسانی تێناپەرێ و ئەوانەی لە باشوری كوردستان هاوكاری ئەو پیلانگێرییە بونە بەسزای خۆیان دەگەیەنرێت”.

ئەو هەرەشانەی پەكەكە لەكاتێكدایە كە دیاری غەریب سەركردەی پەكەكە لە لۆفەكانی كورتەك لە سنوری ناوچەی پشدەر و راپەرین لە ژێر دەسەڵاتی یەكێتی بە ئامانج گیراوە، هەرەشەكانی پەكەكەش ئاراستەی ئەو ناوچەیەیە كە گوایە لەو ناوچەیە سیخوری بەسەر ئەم سەركردەی پەكەكە كراوە”.

شایانی باسە پێشتر یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەر كردنەوەی فرۆكەخانەی سلێمانی پەیوەندیەكانیان بەرەو خراپی رۆیشتوو، بەشێوەیەك زۆرینەی لایانگرانی ئەو پارتە گیران و بارەگاكانیان داخرا، ئەمەش لەكاتێكدا بوو كە توركیا لەبەرامبەر رادەستكردنی دوو هاوڵاتی توركی بە تۆمەتی میت تەسلیم بە پەكەكە كرابوونەوە فرۆكەخانەی سلێمانی ئابلوقەدا و دایخست”.

Back to top button