گومانەكان لەسەر كوشتنی سەركردەیەكی پەكەكە زیاتر دەبێت
پاش بەیاننامەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان كە بەناراستەوخۆ یەكێتی تۆمەتبار دەكات بە سیخوری كردن بەسەر پەكەكە بۆ میتی توركیا، لە ئێستادا لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان گومان لە كوشتنی سەركردەكەی پەكەكە زیاتر دەبێت”.
بەگوێرەوی راگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی توركیا لە (27-6-2019) سەركردەكەی پەكەكە لە لۆفەكانی كورتەك كراوەتە ئامانج بەڵام بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی پەكەكە دیار غەریب لە 1-7-2019 كراوەتە ئامانج ئەمە لەكاتێكدایە لە راگەیاندراوەكەی توركیا دا بەدیاری كراوەی كە پێش بەیاننامەكەی پەكەكە بوو، باس لەوە دەكات كە سەركردەیەكی پەكەكەی كردۆتە ئامانج”.
هەر بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەركردەیەكی پەكەكە لە لۆفەكانی بناری قەندیل لە كورتەك بەناوی دیار غەریبیان كرۆتە ئامانج، ئەم بەیاننامەیەش پێش بەیاننامەكەی كۆماجڤاكێ كوردستان بوو، ئەوەی بۆتە جێگای گومان خەڵك لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان، باشە چۆن دەبێت راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا پێش بەیاننامەكەی كەجەكە ناو سەركردەكەشی دەستنشان بكات، كە توانیویەتی بیكوژێت، ئەمە لەكاتێكدایە توركیا بۆردوومانی كردووە، پرسیار ئەوەیە ئەی چۆن زانی دیاری غەریبی كوشتووە”.
دیار غەریب ناسراو بە ههڵمهت دیار، ساڵی 1973 لەناوچەی قەرەداخ لە سلێمانی لەدایکبووە، کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواوکردووە لە زانكۆی سلێمانی، ساڵی 1992 پهیوهندی به پهكهكهوه كردووه ، لە ساڵی 2008 بووەتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە)، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان كەجەكەیە”.