هاوڕێیەکی نزیکی ترامپ دەستگیرکرا

 

 

 

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاویانکردەوە کە دەسەڵاتداران جێفری ئەبشتاین هاوڕێی نزیکی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ یان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ و بەکارهینانیان بۆ مەرامی سێکسی

 

دوێنێ شەممە لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نیۆجێرسی لە ئەمریکا بە فڕۆکە تایبەتەکەی کە لە پاریسەوە دەگەڕایەوە دەستگیر کرا و بڕیارە سبەی دوو شەممە دادگایی بکرێت بە تۆمەتی بازرگانی بە سێکس لە ماوەی نێوان 2002 تا 2005

 

لە ساڵی 2016 کچێکی ئەمریکی و بەناوێکی خوازراو ” جین دۆ ” داوایەکی دژی ترامپ بەرزکردەوە  بە توومەتی دەست درێژی کردنە سەر ئەو کات تەمەنی 13 ساڵ بووە و ئاماژەی بە ناوی ئەبشتاینی دا کە هاوبەش بووە لە تاوانەکە بەڵام هێندەی نەبرد داوایەکەی کێشایەوە

Back to top button