بانگهێشتى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان كرا ئاماده‌ی دانیشتنى سبه‌ى په‌رله‌مان بن

 

 

 

بە پێی داوای فەرمی پێوستە هەموو پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان ئامادە بن

داوای فەرمی لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە ئاراستە کراوە

 

دەقی بانگهێشت نامەکەی د.ڤالا فەرید بەم شێوەی خوارەوەیە

 

بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (سێیه‌م)ی مادده‌ (18)، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (12)ى ئاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆى رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/7/8، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.ڤالا فرید ابراهیم

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

Back to top button