نیوۆرك تایمز:ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی دەدات

 

 

جۆن شایمەر مامۆستای زانستە سیاسیەكان لە زانكۆی شیكاگۆ بۆ ڕۆژنامەی نیوۆرك تایمز ئاماژە بەوە دەكات كە ئێران بەردەوامە لە هەودان بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی و فشارەكانی ئەمریكاش ناتوانێت ڕێگری لێ بكات

شایمەر دەڵێت(لە سەردەمی ڕژێمی سەدام ئەمریكاگەمارۆی ئابوری خستە سەر عێراق و بەو هۆیەشەوە سەد هەزار هاوڵاتی عێراقی مردن بەڵام ڕژێمی سەددام مایەوە تا بە زەبری هێز لابرا)

شایمەر پێی وایە گەر ئەمریكا دەیەوێت ئێران دەست لەو هەنگاوە هەڵبگرێت دەبێت ڕاستەوجۆ هێرشی بكاتە سەر،چونكە فشارەكانی ئێستا دەرئەنجامی پێچەوانەی دەبێت و یارمەتی دەری ئێرانە

Back to top button