ئۆمێد خۆشناو هەندێک زانیاری لە سەر کاندیدەکانی پارتی بۆ کابینەی نوێی حکومەت ئاشکرا دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/07/qalbi-wena-1-7.jpg)
ئۆمێد خۆشناو سەرۆکی فراکسۆنی پارتی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت : کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەم هەفتەیەدا بە رێوە دەچێت و بە دڵنیاییەوە متمانە بە حکومەتی نوێ دەدرێت، بەڵام رۆژەکەی دەست نیشان نەکرد .
لە درێژەی قسەکانیدا گووتی : پارتی کاندیدەکانی خۆی بۆ پۆستە وەزاریەکان دیاری کردوە ، لەوانەیە سبەی دووشەممە مەکتەب سیاسی پارتی ناوی کاندەیدەکان ئاشکرا بکات .
پێویستە بگوترێت یەکیەتی نشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدەکانی خۆیان بەربژێر کردووەو ناویان بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ڕادەستی مەسرور بارزانی کراوە .